ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان
زیندانیانی سیاسی کورد ئازاد بکردرێن
بۆ به‌رپرسانی قه‌زایی و ئاسایشی ئێران
په‌یامنێرانی ڕیکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان پێیان ڕاگه‌یاندووین که؛ له ماوه‌ی حه‌فته‌کانی ئه‌م دواییه دا ده‌یان که‌س له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له مه‌هاباد و هه‌رێمه‌که دا ده‌ستگیر و زیندانی کراون: قادر خه‌رامان فه‌رد،عه‌زیز عه‌بدوڵڵاهی، عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د ئه‌مینی، شه‌ریف مه‌حه‌مه‌د ئه‌مینی، مه‌ناف پوور ئه‌مینی، شاهۆ حه‌سه‌ن پوورئه‌قده‌م، مووسا قه‌یته‌رانی، فاتح حیرانی، ڕه‌سووڵ ڕه‌زم، کاوه عه‌زیز پوور، واحید سه‌رگووڵی و لووقمان سه‌یدی، ژووماره‌یه‌ک له‌م گیراوانه‌نن که به تاوانی هاوکاری کردن له گه‌ڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران(HDKI)، یان پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) ده‌ستگیر و زیندانی کراون. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕۆژانی دوایی دا سامان ڕه‌سوڵ پوور ئه‌ندامی ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان به تاوانی چالاکی سیاسی ده‌ستگیر و زیندانی کراوه.
ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌م گیران و ده‌ستگیریانه‌ی ئه‌م دواییه، ناوه‌ڕۆکی به‌نده‌کانی (3) و (4) ی خاڵی (9) و به‌نده‌کانی(1)،(2) و (3) ی خاڵی (14) ی په‌یمانه‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مه‌ده‌نی و سیاسی و ناوه‌ڕۆکی ئه‌سڵه‌کانی 32 و 39 ی یاسای بنچینه‌یی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ؛ دادگایی کردن و پێ ڕاگه‌یشتنی به په‌له‌ی دۆسیه‌ی گیراوان یان ئازاد کردنیان به په‌له، پێ ڕاگه‌یشتن به خواستی دادوه‌ری گیراوان له دادگاکانی خاوه‌ن سه‌لاحیه‌ت، سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن، فه‌ڕز کردنی بێ تاوانی تاوانبار کراو له سه‌ره‌وه‌ی به تاوانبار زانینی ئه‌و، مافی ئاگادار کردنه‌وه له جۆر و هۆکاری ئه‌و تاوانانه‌ی که پێی دا سه‌پاوه و به زمانێکی ره‌وان و له زووترین کات، مافی به‌خشینی کات و ده‌رفه‌تی پێویست بۆ ئاماده کردنی به‌رگرینامه و په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ پارێزه‌ری هه‌ڵبژێردراوی خۆی، مافی خاوه‌ن بوونی دادوه‌ریه‌ک به بێ ئه‌وه‌ی کات به فیڕۆ بدرێت، مافی خاوه‌ن بوونی پارێزه‌ر و دابین کردنی پارێزه‌ر له لایه‌ن دادگا له کاتی لاواز بوونی ڕه‌وشی ماڵی تاوانبار، مافی قسه کردن به زمانی خۆ و مافی ئه‌وه‌ی که به زۆری له دژی خۆ شاهیدی به که‌س نه‌درێت، یان که‌س به زۆری ناچار نه‌کرێت که له دژی که‌سانی بانگهێشت کراو و گیراوی دیکه دان به تاوانبار بوونیان بنرێت، وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه. ئه‌م ڕێکخراوه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی که داوا له ناوه‌نده‌کانی قه‌زایی ده‌کات که به فریای دادوه‌ری خوازی و مه‌زلوومیه‌تی زیندانیان و گیراوان و دابین کردنی مافی ئه‌وان ڕابگه‌ن، خوازیاری ئازادی به په‌له‌ی هه‌موو زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورده.
ڕێکه‌وتی؛ 12ی ڕه‌شه‌مه‌ی1384/ 3ی مارسی 200۶
ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان